بە تۆمەتی دروستکردنی هەژماری ساختە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

19/11/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، کەسێک دەستگیرکراوە، کە بە هەژماری ساختەی فەیسبووک چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە19ی تشرینی یەکەم، ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بە ناوی (ر،ع،ر)، لەلایەن هێزەکانمان دوای وەرگرتنی بڕیار و رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێکی بە رەگەز نێر بە ناوی (م، ص، م) دانیشتووی سنووری قەزای خەلیفان.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار بە تۆمەتی دروستکردنی هەژماری فەیسبووک بە ناوی (Rayan Ahmad) دەستگیرکرا کە فێڵی لە چەندین پیاو کردووە، پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون و دواتر بلۆکی کردوون.

داوایشیکرد، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم ئەکاونتەی فەیسبووک هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بکات.