جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی : دوو داواکاریمان لەبارەی مووچە خستە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "سوودانی پێی وتین كه بابه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكه‌ش، له‌ده‌ست ئه‌ودا نییه"
مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی 11ی 2023 لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا من دوو پرسیارم خستە بەردەم بەڕێزیان کە هەردووکیان تایبەت بوون بەو دوو نامەیەی کە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە.
مەریوان قەرەنی دەڵێت، "له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی (نه‌فه‌قاتی فعلی) كه بۆته هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه، به محه‌مه‌د شیاع سوودانیم راگه‌یاند ئاخۆ هه‌ڵوێستی جه‌نابیان له‌سه‌ر ئه‌مه چییه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی گوتین، نامه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و كاریشمان له‌سه‌ر كردوون".
وتیشی، "سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه‌شكرد بابه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدایه و ئێمه هیچ مانعاتێكمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكرێت، به‌ڵام ئێمه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنین و هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و هه‌ر یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن و هه‌مواری بكه‌نه‌وه، ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌باره‌ی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ناردنی قه‌رزی سێ مانگ، هه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئێمه، سوودانی پێی وتین كه بابه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكه‌ش جگه له‌و سێ مانگه‌ی بڕیاری لێ دراوه، له‌ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه و له‌ده‌ست خودی ئه‌ودا نییه".
ئاشكراشی كرد، "هه‌روه‌ها وتی كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه دیاریكرابوو تا بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرن زۆر كه‌متره له پێویستیی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه و ته‌نانه‌ت ئه‌و 700 ملیار دیناره‌شی دیاریكراوه، هێشتا كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه پێویستیه‌تی".
راشیگه‌یاند كه سودانی پێی راگه‌یاندوون كه "لایه‌نه‌كانی راسپاردووه و تا ڕۆژی 1ی 12ی 2023، به‌شی سێیه‌می ئه‌و 700 ملیار دیناره ده‌نێرن كه پێشتر بڕیاری ناردنیان دابوو".
|