هاتوچۆی سلێمانی رێنمایی شۆفێران دەکات

20/11/2023
فۆتۆ: 

هاتوچۆی سلێمانی، شەش رێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی باران باریندا بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزوترین کات بگۆڕدرێت.

ژیان:

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ساڵانە زیاتر لە ٩٥٠ هەزار روداوی هاتووچۆ بەهۆی تەڕبونی شەقامەکانەوە لە ئەمریکادا رودەدەن لەو ژمارە ڕوداوەش نزیکەی چوار هەزار و ٧٠٠ کەس گیان لەدەستدەدەن و ٣٨٤ هەزار کەسیش برینداردەبن.

دەشڵێت، شۆفێریکردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی دیکە ئەستەم ترە
شۆفێریکردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی دیکە ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبون لە ڕوداوەکانی هاتوچۆ بۆیە، ئێمە لێرەدا شەش ڕێنمایی دەخەینە بەردیدی بەڕێزتان بۆئەوەی جێبەجێی بکەن و بەو هیوایەی بە دوربن لە ڕوداوەکانی هاتوچۆ.
 
شەش رێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی باران باریندا

یەکەم: بیرت بێت زۆرجار زۆرێک لە شۆفێرەکان بەبێ ئاگای شۆفێری دەکەن، کاتێک باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیرکردنەوەکانیان بهێنن یان بیرکردنەوەکانیان بۆ ڕێک ناخرێت بۆیە کاتێک بارودۆخ گونجاو نەبو شۆفێرەکان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆ ئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی کە ڕودەدەن لە چواردەوریان.

دوەم: پێویستە لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزوترین کات بگۆڕدرێت.

سێیەم: ئاگاداری خلیسکاندن بە، ئەمە ڕاستییەکە کە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، ئەوەش ئەبێتە هۆی خلیسکاندنی سوارڕەوەکە بەبێ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی بکەیت، لە کەشی باران باریندا خلیسکان ئەگەری زۆرە ڕوبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها ٢٧ میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی ٦٠ کلم لە کاتژمێرێکدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوکان) ئوتومبیلەکە بە توندی بگرە و هێواش ھێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دوبارە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیتەوە.

چوارەم: دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعە Cruise control) لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنتڕۆڵی ئوتومبیلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.

پێنجەم: خێراییەکەت کەم بکەرەوە، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، کاتێک ئاستی بینین باشە و شەقامەکە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چونکە لەکاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەکی زیاتر دەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بکەیت سەلامەتتردەبیت و لەکاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا زیانەکان کەمتر دەبن. 

شەشەم: پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بیت کە هیچ کێشەیەکی مەرجەکانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئۆتۆمبێلەکەت بێ کێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.