بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

20/11/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٣ ملیۆن دیناری خستە بازاڕەوە کە ١٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە.

ژیان:
ئەمڕۆ دووشەممە٢٠ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ١٠٧ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە، لە ئێستادا بەهای دۆلار بەرزەو خستنەبازاڕی دۆلار بەشێوەی کاش کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕدا نیە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم،  بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٧ هەزار و  ٧٥٠دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

جێگەی باسە، تا ئێستا بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق نەیان توانیوە بەهای دۆلار دابەزێنن و ئەوەش دوای دەیان بەڵێن دێت کە هاوڵاتیان زیاندمەندی بەرزی بەهای دۆلارن.