شارەزایەکی ئابوری: ساڵی پارعێراق بە بەهای ١٥ ملیۆن دۆلار ئەندۆمی هاوردە کردووە
شارەزایەکی ئابوری رایدەگەیەنێت، لە ٢٠٢٢دا عێراق بەبەهای (١٥ ملیۆن) دۆلار ئەندۆمی هاوردە کردووە.
ژیان:
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، نەبیل مەرموسی شارەزای ئابوری لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار کە زیاتر لە ٢١ ملیار دیناری عێراقی ئەندۆمی هاوردە کردووە.
راشیگەیاندووە، ئەوەی نامۆیە لە چەندین دەوڵەتی جیاوازەوە هاوردەی کردووە لەوانە ئەمریکا و بەریتانیا، بەڵام زۆرینەیان لە سعودیە بەرهەمهاتوون.
دەشڵێت، عێراقییەکان عاشقی ئەندۆمین، بۆیە گوێ بە مەترسییە تەندروستییەکانی نادەن.
|