مووچەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
بریارە لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری هەولێر و دھۆک دابەشبکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سنووری سلێمانی دابەشبکرێت.
ژیان:
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پەروەردەکانی سنوری هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.
وتیشی، لە هەفتەی داهاتوودا شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ، لە سەرجەم پەروەردەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت
|