بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هەمیشە سیمبولی خەبات و تێکۆشان بووە

21/11/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەکێتی دەکەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەنێرین.

ژیان:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، ‏‎ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەکردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێکییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەکی و خۆڕاگریی کەسوکاری شەهیدانمان لەبیرنەکردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین کە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەکانیان، یەکێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت.

‏‎دەشڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێکۆشان بووە لەپێناو کوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەکەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، کە هەموو رۆژەکانی ساڵ رۆژی تێکۆشان، فیداکاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاکەکەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەکی رابردوو، سەروەرییەکی حزبی شەهیدانی تێدا تۆمارکراوە.

‏‎ئەوەشدەخاتەڕوو، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەکردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێکییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەکی و خۆڕاگریی کەسوکاری شەهیدانمان لەبیرنەکردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین کە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەکانیان، یەکێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین و ئێمەش خزمەتکاریان.

‏‎ لەکۆتایی پەیامەکەشیدا سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان.