دەرفەتی خوێندن لەوڵاتی هەنگاریا راگەیەندرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرفەتی خوێندنی 30 کورسی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتی هەنگاریا ڕاگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (٣٠) دەرفەتی خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەکرد، پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوا مۆڵهت بۆ پێشكهشكردن بریتییه له 15-1-2023
لەم لینکەی خوارەوە وردەکاری زەمالەکە خراوەتەڕوو: https://gov.krd/.../%D9%88%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1%DB%95.../
|