عەلی عەلاق زانیاریی نوێ لەبارەی جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرادەکات

24/11/2023
فۆتۆ: 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان بانکی ناوەندیی عێراق، بانکی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھەیە و وەڵامی ھەموو داواکارییانە دەدەنەوە بۆ ئەو دۆلارەی کە عێراق پێویستی پێیەتی.

ژیان:
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لە دوبەی، بانکی ناوەندیی عێراق کۆبونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەو بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەکات. 

دەشڵێت، لەچوارچێوەی رێکخستنی بازرگانیدا، هەنگاوی ریشەییمان هەڵگرتووە لەسەر بنەمای دروست. 

ئەوەشی خسەڕوو، توانیومانە سەرکەوتووبین لە کردنەوەی هەژمار بۆ بانکە عێراقییەکان لەگەڵ بانکەکان لە دەرەوەی وڵات و چەند رێوشوێنێک بۆ بەرگرتن لە بردنەوەی دۆلار پەیڕەودەکرێت.

ناوبراو ئاماژە بەوەشکردووە، بانکی ناوەندیی لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی لایەنە جێبەجێکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی دەچێتە دەرەوەو کارەکەی تەنیا لە چاودێریکردندا کورت دەبێتەوە. 

عەلی عەلاق راشیگەیاند، سەرکەوتوو بووین لە کردنەوەی زیاتر لە ٤٠ هەژمار بۆ بانکە عێراقییەکان لە بانکەکانی دەرەوە