لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 25 كیلۆ زێڕدا گیرا

14/07/2020
لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 25 كیلۆ زێڕدا گیرا
فۆتۆ: فۆتۆ: ئاسایشی حاجی ئۆمەران
دهۆک

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 25 كیلۆ زێڕدا گیرا كە هەوڵدەدرا بەشێوەی نایاسایی بهێندرێتە عێراقەوە.

ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر (25 كیلۆ و 400 گرام) زێڕدا گرت كە هەوڵدەدرا بەشێوەی نایاسایی بهێندرێتە عێراقەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، زێڕەكە (21) پارچە بووە كە دەكاتە (25 كیلۆ و 400 گرام).

ئاماژە بەوەشکراوە، زێڕەکە لەناو بارهەڵگرێكی عێراقیدا لەكاتی گەڕانەوە حەشاردراوە، دەویسترا بەشێوەی نایاسایی بهێنرێتە هەرێمی كوردستان.