توركیا ناوەندی ناحیەی كانی ماسێی تۆپباران كرد

14/07/2020
تۆپبارانکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

ئەمشەو تۆپخانەكانی توركیا ناوەندی ناحیەی كانی ماسێی سەر بە پارێزگای دهۆكیان تۆپباران كرد .

بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی ژیان، ئەمشەو دوو گولـلەتۆپ لە دووری تەنیا 100 مەتر لە بینای بەڕێوەبەرایەتی ناحیەكەی داوە .

ئەمە یەكەمجارە توركیا ناوەندی ناحیەیەك تۆپباران بكات و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێكی دەربارەی ئەو پەرەسەندنە نوێیە رانەگەیاندووە .

توركیا لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆكەوە دەیان كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە و نزیكەی 40 بنكەی سەربازیشی دروستكردووە.