پارەی مانگانە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار دەبڕدرێتەوە

26/11/2023
فۆتۆ: 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە دو ملیۆن خوێندکار بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێوەی مانگانە پارەیان بۆ دابین دەکرێت.

ژیان:
کەریم سەید وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ناوی زیاتر لە دو ملیۆن قوتابی و خوێندکار تۆمارکراوە بۆ ئەوەی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ بە شێوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن.

ڕوونیکردەوە، ناوی خوێندکارەکان بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە، فەرمانگەی تۆماری شایستەکان و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ناوی ئەو خوێندکارانە تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێداچونەوە و وردبینی بۆ ناوی خوێندکارەکان کراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی خوێندکاران و قوتابییان بکرێت، پارەکەش لە رێگەی هەژماری بانکییەوە حەواڵەی بەخێوکەری قوتابییەکە یان خوێندکارەکە دەکرێت.