محەمەد شیاع سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری نەینەوای پەسەند کرد
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبووری بە نامەیەک، دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەرکەکەی پێشکەش بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ئهویش پهسهندی كرد.
نەجم جبووری لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا کە ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کردووە، تیایدا ڕایگەیاندووە، "بەھۆی ئەوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕیشەکێشکردنی بەعس لەسەرم ھەڵنەگیراوە و لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر نەدراوە ، داوا لە بەڕێزتان دەکەم دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی پارێزگاری نەینەوا قبوڵ بکەن، ھەروەھا داوا لە بەڕێزتان دەکەم کەسێکی گونجاو بۆ ئەو پۆستە دەست نیشان بکەن".
ھاوکات بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبوری لە پۆستی پارێزگاری نەینەوای پەسەند کردووە.
نوسینگهی سەرۆکوەزیران رایگهیاندوه كه ئهمڕۆ سودانی چاوی به جبوری كهوتوهو دوای پهسهندكردنی نامهی دهستلهكاركێشانهوهكهی، ستایشی رۆڵی پارێزگار و بهجێگهیاندنی ئهركهكانی لهماوهی ساڵانی رابردوودا كردوه.
|