مسته‌فا كازمی بە سەردانێک گەیشتە بەسڕە
وێنەى کازمى لەکاتى سەردانەکەى بۆ بەسڕە
فۆتۆ:
ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌سڕه و بریارە له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی ئەو پارێزگایە لەسەر چەند پرسێک كۆببێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە بایاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته پارێزگای به‌سڕه، بڕیاریشه‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و پارێزگایه ئەنجامبدرێت و دواتر لەگەڵ حکومەتى خۆجێى پارێزگاى بەسڕە کۆببێتەوە.
سەردانەکەى کازمى بۆ بەسرە دواى ئەوە دێت، دوێنێش ناوبرا و به‌سه‌ردانێك گه‌یشته كه‌ربه‌لا و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ته‌واوكراوی له‌و پارێزگایه كرده‌وه.
|