وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە گۆڕانكاری لە گرێبەستە نەوتییەكاندا

27/11/2023
فۆتۆ: 

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، "هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە گفتوگۆكانی بەرهەم هێنانی نەوت و گۆڕانكاری لە گرێبەستە نەوتییەكان سەرەتای مانگی داهاتوو لەو بارەیەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆمپانیا نەوتییەكان كۆدەبنەوە".

باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیاكان بگەنە رێككەوتن دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەنەوە، كۆمپانیاكان خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ لە هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق پێشبینیشی كردوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بگەنە رێككەوتن و دەڵێت، دەبێت گرێبەستەكان هاوشێوەی هەمان گرێبەستەكانی عێراق بن كە لەگەڵ كۆمپانیای هیلالی ئیماراتی ئەنجامدراون.