دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

28/11/2023
فۆتۆ: 

‌بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی موچەکانیان کۆببێتەوە.

ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسە سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سێ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە بڕیارێک دەربکرێت بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگەکانی تەمووز و ئاب و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پابەندکردن بە ناردنی موچەی فەرمانبەران ھەرێم ھاوشێوەی عێراق لە داھاتودا.

ھەر ئەمڕۆ و بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، لەسەر سکاڵایەکی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عەرەبی کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوایکردوە شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لە بودجەی ٢٠٢٣ی فیدڕالیدا ھاتوە خەرج بکرێت و موچەی ھەرێمیش ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشبکرێت. 

پێشتر و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی داھاتوو دواخست.