محه‌ممه‌د حه‌لبوسی: ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا و عێراق به‌جێناهێڵم
سه‌رۆكی له‌كارلادراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و دۆسیانه‌ی كه له‌سه‌ری تۆماركراون، له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ئاماده نیه عێراق جێبهێڵێت.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی له‌كارلادراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌یه له به‌رده‌م دادگای عێراقی ئاماده‌بێت و پابه‌ندی هه‌ر جۆره بڕیارێكن كه دادگا ده‌ریده‌كات و یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، وتیشی، جگه له رێزگرتن له دادگا، هیچ بژارده‌یه‌كیان له به‌رده‌مدا نییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له دژ تۆمار كردووه و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پارت و رێكخستنه سیاسییه‌كانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، كه‌سانێكن پێشتر خۆیان دۆسیه‌یان هه‌بووه و له چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و بابه‌تی دیكه‌ی جۆراوجۆر تێوه‌گلاون.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "له‌سه‌ر ئاستی حزبی، ئێمه به‌رده‌وام ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه دان به قه‌واره‌ی زایۆنیستیدا بنێین و ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه له هه‌مو كاته جیاجیاكاندا جه‌ختمان له‌سه‌ركردۆته‌وه، هه‌وڵی به‌رده‌واممان هه‌بو بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیستی و به تاوان هه‌ژماركردنی".
|