سۆران عومەر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد ورایگەیاند، داواكارە ئەو نامەیەیە وەك دەستلەكاركێشانەوە لەئەندامێتی پەرلەمان پەسەند بكەن لەنزیكترین كۆبونەوەی پەرلەماندا .
سۆران عومەرلەنامەیەكی دەستلەكاركێشانەوەدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردوە، رایگەیاندوە، داواكارە ئەو نامەیە وەك دەستلەكاركێشانەوە وەك دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكەن، لەنزیكترین كۆبونەوەی پەرلەماندا .
لە بارەى هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان ئەركی خۆی لە یاسادانان و چاودێری حكومەت و نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان بەجێ ناهێنێت بەو هۆیەوە دەستى لەکارى پەرلەمانى کشاندۆتەوە.

|