لە سلێمانی کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

02/12/2023
فۆتۆ: 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەیەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی، کەسێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

ژیان:
ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان کەسێک لەکاتی کارەکەیدا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیشەی کرێکارە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە و خێزاندارە و، بەمەبەستی توێکاری تەرمی کرێکارەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.