سبەی مووچەی وانەبێژانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەکرێت

02/12/2023
فۆتۆ: 

یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بڕیارە سبەی مووچەی وانەبێژانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دابەشبکرێت.

ژیان:
کاروخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، مووچەی مانگی ٩ی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت و لە سێ رۆژدا دابەشکردنی مووچەکانیان تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،" وانەبێژانی ناوچەکانی دیکەی هەرێم، هەفتەی رابردوو مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرگرتووە".