پەروێزخان؛ لە هەشت مانگدا بە بەهای زیاتر لە 659 ملیۆن دۆلار کاڵا رەوانەی عێراق کراوە
سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان ئاشكرایدەكات، لەدوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە ئێران بە بەهای زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەكی لەو دەروازەیەوە هەناردەوی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە.
عەلی ئەسغەر عەباس، سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند، لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئێراندا کە (لە 21ی ئازاری ڕابردووەوە دەستپێدەكات) ملیۆنێك و 882 هەزار و 766 تۆن كاڵا و شمەك لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە بەهای هاوردەی عێراق لەو دەروازەیەوە بەهاکەی گەیشتوەتە 659 ملیۆن و 887 هەزار و 472 دۆلار و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردو قەبارەی هەناردەیان بۆ عێراق بەڕێژەی 20% زیادیکردوە.
سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان ئاماژەی بەوەشکردووە،لەهەمان کاتدا لە دەروازەی شوشمێوە بڕی ١٩٦ هەزار و 731 تۆن شمەک هەناردەكراوە كە بەهاكەی دەگاتە 26 ملیۆن و 836 هەزار و 323 دۆلار.
|