سبەینێ خۆپیشاندانە و مامۆستایان پەیامێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن
بڕیاره سبهینێ مامۆستایانی نارازی له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارهی گهرمیان و ههڵهبجه و راپهرین خۆپیشاندان ئهنجامبدهن.
مامۆستایانی نارازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایدەگەیەنن، ئهمڕۆ شهممه له شاری سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕێگەی بڵندگۆوە داوا لە خەڵک دەکەن سبەی یهكشهممه بەشداریی له خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەدا بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.
80 رۆژ بەسەر دەستپێکردنی دەوامی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت و بایکۆت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو سنوورانە بەردەوامە.
داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکە؛ خاڵە سەرەکییەکان پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.
|