دادگای فیدڕاڵی: دەسەڵاتی پۆستە بەوەکالەتەکان بەردەوام دەبێت

03/12/2023
فۆتۆ: 

دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر نادەستوری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دواخست بۆ٢٧ی ئەم مانگە، هەروەها بڕیاریدا دەسەڵاتی پۆستە بەوەکالەتەکان بەردەوام دەبێت تا یەکلاکردنەوەی سکاڵای سەر مادەی ٧١لە دادگا.

ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا ماددەی ٧١ی یاسای بودجەی گشتی رابگرێت کە دەقەکەی بریتییە لە " حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بە کۆتایی هێنان بە بەرێوەبردنی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت بە وەکالەت لە ٣٠ی مانگی (تشرینی دوەم/١١)." کارکردن بە دەقی ئەو ماددەیە رادەگیرێت، تاوەکو دادگای فیدڕالی دۆسیەکە یەکلایی دەکاتەوە.

هەروەها وادەی دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی نادەستوری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بۆ رۆژی ٢٧ی مانگی (کانونی یەکەم/١٢) دواخست.

لە مادەی ٧١ی یاسای بودجەی عێراقدا حکومەتی عێراق پابەند دەکات بە کۆتاییهێنان بە سەرجەم پۆستە بەوەکالەتەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقدا دوا وادەش ٢٠٢٣/١١/٣٠.