ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری کفری دابەشدەکرێت

04/12/2023
فۆتۆ: 

پەروەردەی کفری ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان".

ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت،" رۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ". 

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە دژی دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە خۆپیشاندان دەکەن، جەختیش دەکەنەوە لەوەی تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئامادە نین بچنەوە بۆ دەوام.