تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی ٣ رۆژ دادەخرێت

04/12/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، بەھۆی چاکسازی و قیرتاوکردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ تونێلی خوارەوەی دەربەندیخان دادەخرێت و داواش دەکەن ھاوڵاتیان رێگای سەرەوە بەکاربھێنن بۆ ھاتوچۆکردن.

 ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هاووڵاتیانی ناوچەکانی تاوگۆزی و شەمێران و ناوچەکانی دیکەی ئاگادارکردووەتەوە رێگای سەرەوە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن و رایی کردنی کارەکانیان، چونکە تونێلی خوارەوە دادەخرێت.

دەشڵێت، تونێلی خوارەوەی دەربەندیخان بەهۆی چاکسازی و قیرتاوکردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.