ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە دابەشدەکرێت
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە دەرماڵەی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکە دابەش دەکرێت.
ژیان:
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە دەرماڵەی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکە دابەش دەکرێت و خوێندکاران دەتوانن سەردانی یەکەی دارایی کۆلێژ و پەیمانگەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەکانیان.
|