مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

07/12/2023
فۆتۆ: 

دوای گەیشتنی ئەو پارەیەی کە هاوپەیمانان وەک ھاوکاری دەیدەنە پێشمەرگە، ئەمڕۆ موچەی لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکریت.

ژیان:
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام دان و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی ١١ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی لیوا هاوبەشەکانی پیادە لە کاتێکدایە کە هێشتا ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە، هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە.