| بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە رێگای سلێمانی – دەربەندیخان داخرا  
                             
                                بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگ، رێگای دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە و هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت، لە هەوڵی کردنەوەی ڕێگاکەداین.
                                
 
 ژیان:ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - وارماوا، رێگەی دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە.
 
 ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکانی هاتووچۆ لە هەوڵی پاکککردنەوەی رێگەکەدان و داواش لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایە بەکارنەهێنن".
 هاتووچۆی دەربەندیخانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تاوەکو چارەسەرکردنی دۆخەکە، بەشێوەیەکی کاتی رێگای قەرەداغ بەکاربهێنن. 
 |