بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

07/12/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە، بەڵام كاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی 206 ملیۆن و 144 هەزار و 114 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  194 ملیۆن و 924 هەزار 114 ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 11ملیۆن و 220 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزار و 400 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرا.