| حکوومەتی هەرێم لەبارەی پشووەکەی رۆژی یەکشەمە بڕیاری دا  
                             
                                وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی كردەوە، "رۆژی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان دەوام ئاسایی دەبێت."
                                
 
 دوای ئەوەی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 10-12-2023 بەبۆنەی رزگارکردنی خاکی عێراق لەدەستی تیرۆریستانی داعش  لە پارێزگاکانی عێراق پشوو دەبێت، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان دەوامی ئاسایی دەبێت و پشوو نییە 
 |