داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی ١١ ملیار دینارە

08/12/2023
فۆتۆ: 

ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشکرایدەکات، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی بڕی ١٠ ملیار و ٩١٠ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٦٨٨ دینار بووە کە نزیکەی ٩ ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە ٢ ملیار دینار بە شێوەی چەکە و زیاتر لە ٨ ملیۆن دیناریش بە شێوەی مقاسەیە.

ژیان:

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەک، بڕی ١٠ ملیار و ٩١٠ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٦٨٨ دینار بووە، بە جۆرێک کە ٨ ملیار و ٧٤٧ ملیۆن و ٢٦٤ هەزار و ٤٢٠ دیناری واتە ٨٠% نەختینەیە.

دەشڵێت،  لەو بڕە ٢ ملیار و ١٥٤ ملیۆن و ٩٧٨ هەزار و ٤٥٨ دینار، واتە ٢٠% بە شێوەی چەکە.