لە هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خانەقای هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.
ژیان:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر دۆزرایەوە، کوژراوەکە تەمەنی ٢٨ ساڵە و بە رەگەز عەرەبە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان بە بەرد کوژراوە و پارە و مۆبایلیان لێدزیوە و، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە.
|