كازمی: هیچ دەسەڵاتێك لەسەروو دەوڵەتەوە نییە

15/07/2020
مستەفا کازمی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بەندەری ئوم قەسر
فۆتۆ: 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەكەی بۆ شاری بەسرە ڕایگەیاند، هیچ دەسەڵاتێك نییە لەسەروو دەسەڵاتی دەوڵەتەوە و گەندەڵیش لەمەولا جێی نابێتەوە .

نوسینگەی ڕاگەیاندنی كازمی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، لە میانەی سەردانەكەی بۆ شاری بەسرە، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی بەندەری ئوم قەسری باكوری كردووە و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەكانی عێراقەوە پێشوازیكراوە .

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كازمی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵاچ لێپرسراوانی بەندەری ئوم قەسری باكور ئەنجامداوە و بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەكان و بەرێوەبەری گشتی گومرك چەند لێپرسراوێكیس سەربازی ناوچەكەش ئاماژە بوون .

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی پێی راگەیاندوون لەمەودولا گەندەڵی لە هیچ شوێنێك جێگەی نابێتەوە و هیچ دەسەڵاتێكیش نییە لەسەرو دەسەڵاتی دەوڵەتەوە .

ئەوەش لە كاتێكدایە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ كابینەی حكومەتەكەی سەردانی شاری بەسرەی باشوری عێراقی كردو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لە شارەكە بەڕێوەبرد .