پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و هەرکەس نەیکات بەشە خۆراکی دەبڕێت

11/12/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر دەست پێبکات و، ئەگەر هاووڵاتیان لەماوەی دیاریکردودا پسوڵەکەیان بە ئەلیکترۆنی نەکەن بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.

ژیان:
سیامەند قادر نانەکەلی بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بڕیار بوو مانگی ئاب لە هەولێر پسووڵەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی ئەلیکترۆنییەوە کارەکان ڕاگیران و نەتوانرا لە کاتی دیاریکراودا جێببەجێ بکرێت.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق ئاگاداری کردووینەتەوە، کە بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستپێبکات. 

سیامەند قادر نانەکەلی راشیگەیاند، پێویستە لەماوەی دیاریکراودا هاووڵاتیان سەردان بکەن و پسوڵەکەیان بە ئەلیکترۆنی بکەن ئەگەرنا بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا کارەکانی گۆڕینی پسوڵەتی خۆراک لە پێنج پارێزگای عێراق تەواو بوون ئەو پارێزگایانەش بریتین لە بەغدا، نەجەف، میسان، کەربەلا و دهۆک.