| ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆیەک دابەشدەکرێت  
                             
                                بەڕێوەبەری دارایی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندکاران و قوتابیانی سەرجەم کۆلیژەکانی زانکۆی دهۆک دابەش دەکرێت.
                                
 
 ژیان:محەمەد ساڵح فەندی، بەڕێوەبەری دارایی زانکۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم ژمێریاری کۆلیژەکان چەکی بانکی خۆیان ئامادەکردووە و ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەست بە دابەشکردنی دەرماڵە دەکرێت.
 دەرماڵەی خوندکاران و قوتابییانی ناوشار مانگانە ٤٠ هەزار دینارە و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش ٦٠ هەزار دینارە.   
 |