سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە و ئێران دەكات

15/07/2020
فۆتۆ: 

سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی سعودیە دەكات و لە گەڕانەوەدا سەردانی ئێرانیش دەكات.

میدیاكانی عێراق رایانگەیاند، بڕیارە مستەفا كازمی رۆژی دوو شەممەی داهاتوو سەردانی سعودیە بكات و گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی ئابوری و هێنانی كۆمپانیا سعودیەكان بكات بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا. 

دوای ئەو سەردانەشی بۆ سعودیە وا بڕیارە سەردانی ئێران بكات و پرسی مامەڵەی كارەبای ئێران و چەند تەوەرێكی ئابوری و ئەمنی گفتوگۆ بكات لەگەڵ بەرپرسانی ئێران. 

ئەو دوو سەردانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرەتای سەردانەكانی دادەنرێت وەك سەرۆك وەزیران بۆ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە و جیهان.