قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەبارەی دروستكردنی برنج لەپلاستیك روونكردنەوە دەدات
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، له‌ڕوی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كراوه، سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكی تێدا نیه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/12/2023، هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند،" دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتییاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له ڕوی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردوه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان".
باسی لەوەش کرد،" ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردوه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به‌باشترین ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجامداوه و دەر‌كه‌وتوه كه سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كی و سروشتین".
راشیگەیاند،" به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یشتوه‌ته‌وه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردووه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن كه‌له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت".
ههیوا ساڵح راشیگەیاند،" لە بەدواداچوونەکانماندا پشکنین بۆ 27 جۆری جیاوازی برنج کرد کە زۆرینەیان برنجی درێژ بوون، یاخود ئەوەی کە بە 11/21 دەناسرێت، دەرکەوت هەموویان سروشتین و هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له ڕوی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه، روه‌كین هه‌روه‌ها له پێكهاته‌كانیاندا مادده‌ی پلاستیك بوونی نییه و پێویست به دڵه راوكێ ناكات".
|