بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار دابەزی

17/12/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندیی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد، کە تێیدا ئەمڕۆ زیاتر لە 221 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە، کە بڕی221 ملیۆن و 898 هەزار و 486 دۆلاری خستە بازاڕەوە و رێژەیەکی زۆریشی بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی 200 ملیۆن و 898 هەزار و 486 دۆلار و بڕی 21 ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

هاوکات ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم 100 دۆلار بە 155 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و 500 دینار دابەزیوە.