لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناحیەی جەلەولا کەسێک کوژرا

15/07/2020
فۆتۆ: 

لە هێرشێکى چەکداریدا لە گوندى "ئوم حونتەى" ی سەر بە ناحیەی جەلەولا، کەسێک کوژراو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

محەمەد عومەر لێپرسراوى کۆمیتەى ڕێکخستنى قەرەتەپەى یەکێتی نیشتیمانى کوردستان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) ى ڕاگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ چەند چەکداریکى نەناسراو، کە گومان دەکرێت چەکدارى داعش بن هێرشدەکەنە سەرشوانکارەکانى گوندى ئوم حونتە و لە ئەنجامدا شوانێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسەکەى کۆمیتە ئاماژەى بەوەشکرد: گوندى ئوم حونتەى سەر بە ناحیەى جەلەولا، دانیشتوانەکەى پێکهاتوون لە کورد و عەرەب.

 سەرەراى ئەوەى  لە سێ ڕۆژى رابردوودا سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنیکى بۆ کێوماڵکردنى چەکدارانى نەناسراو لە ناوچەکە دەستپیکرد، بەڵام  هەر لەدواى ئۆپراسیۆنەکە ئەو چەکدارانە هیرشیانکردە سەر ئەوگوندە و کەسیکیان کوشت و سیانى دیکەشیان برییندارکرد، کە نەتەوەی عەرەب نشینى گوندەکەن.