بانکی ناوەندی بڕێ خستە بازاڕی کاشی بەرز کردەوە

21/12/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە.

ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢١ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٧٧ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار ٩٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە ھەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.