بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار دابەزی

24/12/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2023،  بانکی ناوەندی بڕی 209 ملیۆن و 202 هەزار و 684 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە 180 ملیۆن و 262 هەزار و 684 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 28 ملیۆن و 940 هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە 21ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٧٧ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار ٩٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٢ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر زیاتر دابەزی و لەئێستادا بەرامبەرە بە 151 هەزار دیناری عێراقی.