بەریتانیا.. بەهۆی بڵابوونەوەی کۆرۆنا زۆرترین کەس وازیان لەجگەرەکێشان هێناوە

15/07/2020
فۆتۆ: 

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە بەریتانیا وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە لەو کاتەی قایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوە ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا.

تیمی زانکۆی لەندەن بۆیان دەرکەوتووە لەسەرەتای ساڵێ ٢٠٢٠ تاکو مانگی حوزەیران ڕێژەیەکی زۆر وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە بەراورد بەساڵانی رابردوو. 

کەمتر لە نیوەی ئەو کەسانە دەڵێن بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری هەبووە لەسەر بڕیارەکەیان ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار لە نێویاندا مەترسییە تەندروستییەکان، سەختی دەستکەوتنی توتن و جگەرە لە ماوەی کەرەنتیندا یاخود بەهۆی ئەوەی چیتر نەیانتوانیووە لەشوێنی گشتیدا جگەرە بکێشن.

لە شەش مانگی رابردوودا لە 7.6٪ کەس وازیانهێناوە لە کاتێکدا ڕێژەی ساڵانی پێشوو 5.9٪ کەس بووە.

بەرێوەبەری تیمەکە وتی پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتی بەریتانیا، زیاتر لە ملیۆنێک جگەرەکێش سەرکەوتووبوبن لەبڕیاری وازهێنان  و دەستبەرداربوون لە کێشانی جگەرە.