راوێژکاری دارایی: بەمنزیکانە ١٠٠ دۆلار دەبێتەوە ١٣٢ هەزار دینار
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئێستا ١٠٠ دۆلار بە کەمتر لە ١٥٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت و پێشبینی دەکرێتلە ١٣٢ هەزار نزیکببێتەوە.
ژیان:
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەمنزیکانە نرخی ١٠٠ دۆلار لەبازارەکان لە ١٣٢ هەزار دینار نزیک دەبێتەوە کە نرخی فەرمی دۆلارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێوارەی دوێنێوە لە سەرجەم بازاڕەکانی عێراق بەهای دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار تێپەڕی نەکرد و لەنێوان ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ تاوەکو ١٤٨ دینار دەفرۆشرا.
|