بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ زیاد کرد
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە٢٦ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٢ ملیۆن و ٥٩٧ hەزار و ٨١٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٠ ملیۆن و ١١٧ hەزار و ٨١٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووەو، ٢٢ ملیۆن و ٤٨٠ hەزاری بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە hەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەدوێنی بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ hەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
لەکاتێکدا، لەدوای چەندین مانگ دوێنێ بەhای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزبووە و نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٨ hەزار و ٨٥٠ دیناری عێراقی دابەزی.
|