بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکرد
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ چوارشەممە٢٧ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندیی عێراقی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕاوە، لەو بڕە ١٦٤ ملیۆنی بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە و ٣٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە کە کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانیی ناوخۆی عێراق جێدەهێڵێت.
خستنەڕووی ئەم بڕە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە تەنها ٢٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستە بازاڕەوە و رۆژی دووشەممەش تەنها ١٢ ملیۆن و چەند سەد هەزار دۆلارێک.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەدوێنی بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
|