لە زاخۆ بەهۆى بۆردومانى سوپاى تورکیا نزیکەى 95 گوند چۆڵکراوە
   
                            
                             
                            
                                
                                     وێنە : چیای خامتیر لە قەزای زاخو
                                 
                                
                                     فۆتۆ:  
                                
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                سوپای تورکیا لە بۆردومانەکانى بۆ سەر سنورى قەزاى زۆخۆ بەردەوامە و لەماوەی 24 کاتژمیریشدا 80 تۆپى ئاڕاستەى  گوندەکانی ھەردوو ناحیەی دەرکار و باتیفا کردووە و نزیکەى 95 گوندیش چۆڵکراوون.
                                
  
                               
                                   
  
پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان رایگەیاند، لە ئێستادا سوپاى تورکیا بۆردومانەکانى لە سنوری ناحیەی باتیفا زیاتر چڕکردووەتەوە و  روژانە سێ بۆ چوار جار گوندەکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات، هاوکات ھەفتەی رابردووش بەھوی بوردومانی چڕ، گوندی ئەڤلھ چولکرا،  نێزیکەی ١٣ گوندى دیکەش  بە بەردەوامی بۆردومانیان لەسەرە  . 
وتیشى، لە سنوری ناحیەی دەرکاریش بوردومانی زۆرى سوپاى تورکیا هەیە و کە نزیکەى 93 گوندى تێدایە لە کۆى ئەو گوندانەش تەنها 12 گوندیان ئاوەدانکگراونەتەوە و حەوت گوندى دیکەش چۆڵکراوون. 
ئەمە دواى ئەوە دێت، لە دواى 16ى حوزەیرانی رابردوو قەزای زاخو بوەتە بارەگایەکی سەرەکی بوردومانی سوپای تورکیا ، نێزیکەی 300 گوند لە زاخو ھەیە و لەبەر مەترسی بوردومانەکان 95 گوند چوڵکراوە و خەڵک ناتوانێت بچنە سەر رەزو باخەکانیان. 
  
  
 
                            
                             
 |