بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بۆ پاڵپشتیكردنی دینار ڕادەگەیەنێت
به‌رپرسێكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێوشوێن و بڕیاره پێشبینیكراوه‌كانی ئاشكرا كرد بۆ پاڵپشتیكردنی دینار و پاراستنی به‌هێزی له به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی دیكه و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار ده‌بێت و به‌هاكه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه.
محه‌ممه‌د یونس یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، "بانكی ناوه‌ندی چاودێری و به‌دواداچون بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان و سكاڵاكانی كڕیاران ده‌كات كه به‌ده‌ستی ده‌گات، ئه‌گه‌ر بانكه‌كان بن ناچاربون هه‌ژماری كڕیاران بگۆڕن بۆ دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌و بانكانه‌شی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كڕیار هه‌ژماره‌كان له دۆلاره‌وه بۆ دینار ده‌گۆڕن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م بڕیاره و ئه‌و بڕیارانه‌ی له ڕۆژانی داهاتودا ده‌رده‌كرێن، هه‌مویان له به‌رژه‌وه‌ندی پاڵپشتیكردنی دیناری عێراقی و زیادكردنی متمانه به‌دراوی ناوخۆ ده‌بن، ئه‌وه‌ی به‌هێزی دینار و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر پێی پشتڕاستده‌كاته‌وه بانكی ناوه‌ندی درێژه‌ی پێده‌دات".
باسی لەوەشکرد، "له ڕۆژانی داهاتودا ڕێوشوێنی زیاتر له بواری دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی بازاڕ و پاڵپشتیكردنی دیناری عێراقی و پاراستنی هێزی خۆی به‌رامبه‌ر به دراوه‌كانی دیكه ده‌گیرێته‌به‌ر، بانكی ناوه‌ندیش وه‌ك به‌شێك له ڕێكاره نوێیه‌كان، رێگری له بانكه‌كان ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ژماری كڕیاران به دراوی دۆلار بگۆڕن بۆ دیناری عێراقی".
ده‌شڵێت، "ئه‌م ڕێوشوێنانه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕدا ده‌بێت، دابینكردنی دۆلار زیاد ده‌كه‌ن، هاوكات به‌شدار ده‌بن له خزمه‌تكردن و پاڵپشتیكردنی كه‌رته گرنگه‌كانی ئابوری، له‌وانه‌ش كه‌رته‌كانی هه‌نارده‌كردن و كه‌رتی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له بواری حكومیدا كارده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش له بواری په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و پڕۆژه‌ی ستراتیژی، جگه له پاڵپشتیكردنی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شدار ده‌بن".
|