بانکی ناوەندی: دۆلاری کاش بۆ سەرجەم بانکە رێگەپێدراوەکان دابین دەکەین

11/01/2024
فۆتۆ: 

بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم بانكە رێگەپێدراوەكان ئاگاداردەكاتەوە كە چەند دۆلاری كاشیان پێویستە دەتوانن داوای بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق  نوسراوێكی بەواژۆی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكەكە، ئاڕاستەی سەرجەم بانكە رێگەپێدراوەكان كردوە لەبارەی راكێشانی دۆلاری كاش.
 لە نوسراوەكەدا هاتوە، بەپێی ئەو رێنماییانەی پێشووتر دەریان کردووە سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە بانکە بازرگانییە رێگەپێدراوەکان، ئامادەن بەپێی رێژەی پێویست دۆلاریان بۆ دابین بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بانکە بازرگانییە رێگەپێدراوەکان لە رێگەی ئەو بەستەرەی لە نوسراوەکەدا هاتووە بە کەمترین کات دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن و دۆلاری کاش بەپێی رێنماییەکان بەدەستبهێنن.