تەندروستی دهۆک: ١٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

16/07/2020
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: 
دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ١٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ٢٣١ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی٧ی٢٠٢٠، ١٥ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ١٥ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ١٥ نەخۆشە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ٢٣١ کەس و لە ئێستادا تەنها ٧٦ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.