هۆشداری لەبارەی دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر دەدرێت

21/01/2024
فۆتۆ: 

بەهۆی مەشقی هێزەکانی ھاوپەیمانان کەمێکیتر لە هەولێر دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ئاگاداریەکیان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنن، هاووڵاتیانی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن، پاش کەمێکی تر لە هەولێر و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەیەک دەبیسترێت. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە.